باشترە گورگی نەرویژی و فینلەندی، بە گورگە سویدییەکاندا بپەڕن

گورگی فینلەندی و نەرویژی دەتوانن گورگەکانی سویدی گەنج بکەنەوە و ژێنەکانیان بەهێز بکەن. بۆ ئەم ئامانجەش هەم گورگە گەنجەکان و هەم بەساڵاچوان دەبێ کاریان لەسەر بکرێ. ئەمە ئاکامی توێژینەوەیەکی هاوبەشی دەزگای سروشتوانیی سوید، دەزگای حوکوومەتی کشتوکاڵ و ناوەندی دەوڵەتیی ئاژەڵپزیشکیی سویدە.

کاربەدەستان پێشنیاز دەکەن کە دە پارێزگەی وڵات کە گورگیان لێ دەژی، خۆیان بڕیاری نیشتەجێکردنی گورگەکانیان بکەن بۆ لێپەڕین.

حوکوومەتی سوید دەستپێبوونی ئەم کردەیەی لە ساڵی داهاتۆوە، لەبەرچاو گرتووە و دەڵێ تا ساڵی ٢٠١٤ دە گورگی سویدی دەکرێ بەمجۆرە بەهێز بکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".