پارتییە سیاسییەکانی سوید لێبڕاو نین ڕوونی بکەنەوە کە پارەی زۆری یارمەتییەکەیان لە کوێوە دێت

کۆمیسیۆنی دەستووری پەرلەمانی سوید ڕایگەیاند کە هیچ ئالوگۆڕێکی یاسایی لە سەر چۆنەتیی یارمەتیدانی ئابووریی ڕێکخراوە سیاسییەکان پێک نایە. چوار نوێنەری حیزبە دەستەڕاستییەکانی کۆمیسیۆنی دەستوور لەسەر ئەوە هاوڕان کە مەرجی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ بەیاساکردنی ئەم بابەتە ناپێویستە. هەرچەند پێشتر دوو حیزبی سەنتەر و فۆلکپارتی پێشوازییان لەم پێشنیازە کردبوو.

لەو جێیەوە کە پارتییەکانی سەوزوسوور بۆ پەسندکرانی پێشنیازەکەیان بە تەنێن و تەنانەت پارتی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سویدیش دژە، ئەوا پێشنیازنامەکە دەنگ ناهێنێتەوە. لەگوێن پێشنیازەکە ڕوونکردنەوەی ئەوەی پارەی بەرچاوی یارمەتیی پارتی و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کوێوە دێ، دەبێ وەک ئەرکی سەرشانی حیزبەکان،  لە یاسادا جەختی لە سەر بکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".