wêne: Tommy Andersson/Scanpix, Marianne Lebbad, Smittskyddsinstitutet

قەیرانی نەخۆشیی بەربڵاو لە ئوێسترشوند بەردەوامە

دەرەنجامەکانی بڵاوبوونەوەی یەکجار زۆری بەکتریای مشەخۆر لە هەرێمی ئوێسترشوند دیار دەکەون. ئەمڕۆ دوو ساڵۆنی عەمەلیات لە نەخۆشخانەی ئەم شارە لەبەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سکچوون ـ کە بە بەرفرەهی کارمەندانیشی گرتۆتەوە ـ داخران. ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی نەخۆشخانەکە نەهاتنە سەر کار و چاوەڕێ دەکرێ کە گەلێ کەسی دیش هەر نەخۆشنووس بکرێن. بەرپرسی زانیاریی پارێزگەی یێمتلەند دەڵی بۆ ڕاگرتنی چالاکیی نەخۆشخانە، کاری زێدەوەخت دەدرێتە جێگرەوەکان و هیوادارە کە ئەم بارە نالەبارە هەرچی زووتر چارەی بێتێ.

هەموو ڕۆژێ سێ هەزار لیتر ئاوی خاوێن دەبڕێتە نەخۆشخانە تا لە هەبوونی بەردەوامی ئاوی پاک، دڵنیا ببنەوە.

تا ئێستا سەرجەم ٥٧٠٠ کەس لە خەڵکی کۆمۆنی ئوێسترشوند تووشی نەخۆشی سکچوونەوە بوون کە لە بەکتریایەکی مشەخۆری ناو ئاوەوە دەکەوێتەوە. ئه‌م به‌کتریایه‌ له‌ ڕێی دەستگەی پاڵاوتنی ئاوی زرێباری storsjö وه‌ بۆ ناو ئاوی خواردنه‌وه‌ی گشتیدا بڵاو بۆتەوە بەڵام هێشتا نه‌زانراوه‌ هۆکارەکەی چییه‌، تەنیا گومانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی گوێپێنه‌دانه‌وه‌ ئاوی ئاوه‌ڕۆ و پاشماوه‌ تێکه‌ڵ به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ کرابێت.

ئەنستیتووتی نەخۆشییەکانی گیرەوە‌یی رایگەیاندووە کە هەڵەیەک لە دەرەنجامی یەکەم تاقیکارییەکانی ئاوی شاردا کراوە و بەم زووانە وەڵامی یەکجارییەکەی ڕادەگەیەنرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".