نا بۆ ئیعدام، نا بۆ سه‌نگسار

7:48 min

بۆ پرۆتستۆکردنی ئێعدامه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی لاوانی کورد له‌ ئێران، بڕیاره‌ سبه‌ینێ خۆپێشاندانێک له‌ ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا نامه‌یه‌کیش ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بکرێت که‌ تێیدا داوایان لێکراوه‌ بۆ ڕاگرتنی یه‌کجاریی ئه‌م له‌سێداره‌دانانه،‌ فشار بێننه‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی.

وتووێژ له‌گه‌ڵ  به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد (وێنه‌ی ناوبراو له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووکه‌که‌ی وه‌رگیراوه‌.)

تێبینی: ده‌نگه‌کانی کۆتایی ڕاپۆرته‌که،‌ له‌ یووتیووب وه‌رگیراوه‌ و ده‌گوترێ که‌ هی دوو گه‌نجی ئیعدامکراوی کورد، حوسێن خزری و فه‌رزاد که‌مانگه‌رن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista