موزیکوانانی باڵوه‌شان له‌ ستۆکهۆڵمن

گرووپی مۆسیقای باڵوه‌شان له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ سوید تا بۆ هونه‌ردۆستانی کورد و فارس، گۆرانیی کوردی و فارسی پێشکه‌ش بکه‌ن. گۆرانییه‌ کوردییه‌کان هی ناوچه‌گه‌لی کرماشان و ئه‌رده‌ڵان و موکریانن.

ئه‌مڕۆ دوو که‌س له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه‌ به‌ ناوانی که‌یوان کیانیان ئاوازدانه‌ر، ته‌مووره‌ژه‌ن و سه‌رپه‌رستی گرووپ، هه‌روه‌ها خاتوو ژیواری شێخولئیسلامی گۆرانبێژ له‌ ستۆدیۆی زایه‌ڵه‌دا به‌شدار بوون و وتووێژێکیان له‌گه‌ڵ کرا که‌ له‌ به‌رنامه‌ی سبه‌ینێی زایه‌ڵه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌. 

یه‌که‌م کۆنسێرتی باڵوه‌شان، سه‌عات شه‌شی سبه‌ینێ ئێوارێ، هه‌ینی 27/1/2011 له‌ بینای ناوه‌ندیی ABF له‌ ستۆکهۆڵم‌ پێشکه‌ش ده‌کرێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista