خانه‌کانی مناڵان که‌موکورتی تێدان

ده‌ستدرێژی جنسی، توندوتیژی و گوێپێنه‌دان له‌ ده‌ستگه‌ و خانه‌ی مناڵان (fosterhem) واتا شوێنی تایبه‌ت‌ به‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به‌ سه‌رپه‌رشتی و چاوه‌دێری تایبه‌ت هه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌. به‌ڵێ ئه‌مه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ڕۆژنامه‌ی یۆتۆبۆری پۆسته‌ن بڵاوی کردۆته‌وه‌. ئه‌و ڕاپۆرته‌ که‌ خراپ چاوه‌دێریکردن و ده‌سترێژییه‌کانی بۆ سه‌ر منداڵان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌ستگایانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی 2008 و 2009 ده‌رخستووه‌ جه‌خت له‌ که‌موکورتی به‌رگرتن له‌و دیارده‌یه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ تا ئێستا ڕۆتین و کارڕایی پێویست بۆ ئاشکراکرنی ئه‌و ده‌سترێژییانه‌ و به‌رگرتن لێی نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر.

یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ کار ده‌کات سارا رۆکسێله‌ که‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌یه‌ک له‌و بواره‌دا ده‌کات‌ داوای کردووه‌ کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید کاڕڕایی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ بگرنه‌ به‌ر  و مه‌رجه‌کانی ژیان له‌ خانه‌کانی منداڵان و دامه‌زراوه‌کانی تایبه‌ت به‌ چاوه‌دێری منداڵان گه‌شه‌یان پێ بدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".