Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید مێژووی ڕه‌شی خۆی ده‌‌رهه‌ق به‌ ڕۆمه‌نییه‌کان تۆمار ده‌کات

وێنه‌: له‌ ماڵپه‌ڕی به‌شی ڕۆمه‌نی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید وه‌رگیراوه‌

حوکومه‌تی سویدی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ که‌  ئه‌و ده‌سترێژی و هه‌ڵاواردنانه‌ی له‌ سویدا به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆمه‌نییه‌کان ئه‌نجام دراوه‌ تۆمار بکرێت و ئه‌و ده‌ستگه‌ و لایه‌نانه‌شی له‌و کارانه‌ به‌رپرسن به‌ پێی په‌یماننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاشکرا بکرێن. ئه‌مه‌ وه‌زیری هاوگونجی ئێریک ئوله‌نهاگ جه‌ختی لێ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت سوید له‌ پرسی ڕۆمه‌نییه‌کاندا مێژوویه‌کی ڕه‌شی هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت تۆمار بکرێت.

- سوید له‌ ڕابوردوویدا بۆ نموونه‌ ڕۆمه‌نییه‌کانی به‌زۆر نه‌زۆک ده‌کرد و مافی خوێندنیشی له‌و منداڵانه‌ی که‌ هه‌بوون  سه‌ندبۆوه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ مافی ده‌نگدانیشیان لێ زه‌وت کرابوو. تۆمارکردن و دانپێدانانی ئه‌و مێژووه‌ کارێکی گرنگ و پێویسته‌ ئوله‌نهاگ ده‌ڵێت تا بتوانین ئه‌و لاپه‌ڕه‌ ڕه‌شه‌‌ هه‌ڵ بده‌ینه‌وه‌ و یه‌کێکی نوێ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ڕۆمه‌نییه‌کانی سوید ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه‌. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".