پێدۆفیلێک سێ فێرگای دامه‌زراندووه‌

ده‌ستگه‌ی پشکنینی فێرگاکان (skolinspektionen) نه‌یزانی بوو که‌ ئه‌و پیاوه‌ی سێ فێرگا ئاماده‌ییه‌که‌ی دامه‌زراندووه‌ مناڵباز پێدۆفیل بووه‌. ساڵی 2000 هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ تاوانی سێکس مه‌حکووم کرابوو به‌ڵام مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی سێ فێرگای ئاماده‌یی له‌ ناوچه‌ی ستۆکهۆلم وه‌رگرتبوو. له‌ کاتی داوای وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره‌ مۆڵه‌تانه‌شدا ده‌ستگه‌ی پشکنینی فێرگاکان ته‌نها له‌ باری ئابووری ئه‌و که‌سانه‌‌ ده‌کۆڵنه‌وه‌ نه‌ک ئه‌گه‌ری پاشخانی تاوانکارییان. هه‌ربۆیه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا واتا له‌ ساڵی 2000 ه‌وه‌ تا ساڵی 2007 بێ خه‌م چه‌ند ده‌ستدرێژییه‌کی جنسی تری کردبووه‌ سه‌ر مناڵان تا ئه‌و کاته‌ی به‌ شه‌ش ساڵ زیندانی حوکووم درا.

له‌م ڕووداوه‌وه‌ وه‌زیری کاروباری خوێندن یان بیۆرکلوند ده‌ڵێت پێشنیازی ئه‌وه‌ ده‌که‌م ده‌ستبه‌جێ یاسای خوێندگاکان له‌و بواره‌دا بگۆڕدرێت به‌شێوه‌یه‌ک چیتر له‌ کاتی داوای مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی خوێندگادا ده‌بێت له‌ ئه‌گه‌ری پاشخانی تاوانکاری ئه‌و که‌سانه‌ش بکۆڵدرێته‌وه‌. داڕشتن و خستنه‌ کاری یاسایه‌کی نوێی وا به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی وه‌زیر ساڵێک ده‌خایه‌نێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".