پۆلیس لاوێکی له‌ ئێسکلستونا کوشت

پۆلیسی شاری ئێسکه‌لستونا ئه‌م به‌یانییه‌ کوڕێکی 26 ساڵانه‌ی به‌ گولله‌ کوشت، به‌ڵێ کاتێک پۆلیس دێنه‌ ماڵی ئه‌و لاوه‌ ده‌بینن دایکه‌ 50 ساڵانه‌که‌ی خۆی به‌ چه‌قۆ کوشتووه‌ و داوای لێ ده‌که‌ن دوو چه‌قۆکه‌ی ده‌ستی فرێ بدات به‌ڵام بێ هووده‌، پۆلیسیش  گوله‌یه‌کی هۆشداری ئاڕاسته‌ ده‌که‌ن که‌ گیانی کوڕه‌ ده‌پێکێت و له‌ ڕێێ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات. به‌رپرسی مێدیا له‌ پۆلیسخانه‌ی ئێسکلستونا فرێدریک ڤالێن ده‌ڵێت به‌ پێی ڕۆتینه‌ باوه‌کان له‌و ڕووداوه‌ ده‌کۆڵینه‌وه‌ به‌ڵام به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ته‌قهکردن له‌و لاوه‌ له‌ ناچاریدا بووه‌.

بارودۆخی ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ گشتی و هۆکاری کوژرانی دایکی لاوه‌که‌ به‌ چه‌قۆ و لاوه‌که‌ش خۆی به‌ گوله‌ی پۆلیس تا ئێستا  ڕوون نه‌بۆته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".