ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان بۆ غه‌ززه‌ وه‌ستێنرا

له‌ په‌ڕاوێزی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی میسره‌وه‌ ده‌ستگه‌ی کۆچی سوید (migrationsverket) ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازه‌کان به‌ره‌و لێوار‌ی غه‌ززه‌ ده‌وه‌ستێنێت، ئاخر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی په‌ناخوازانی پێدا دیپۆرت ده‌کرایه‌وه‌ و که‌ سنووری ڕه‌فه‌حه‌ به‌ میسردا به‌ره‌و غه‌زه‌ تێ ده‌په‌ڕێت که‌ ئێستا به‌ هۆی خۆپیشاندنان و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی میسره‌وه‌ به‌ستراوه‌.

هه‌ر له‌ ده‌رئه‌نجامی شڵۆقییه‌کانی مسره‌وه‌ ئه‌و موسافیره‌ سویدییانه‌ی به‌ فڕۆکه‌کانی کۆمپانیای ئه‌پۆلۆس سه‌فه‌ریان کردبوو ئه‌مڕۆ گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و سوید ده‌ست پێ ده‌کات. ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و موسافیرانه‌ پێش ته‌واوبوونی کاتی ئاسایی گه‌شته‌که‌یان به‌ره‌و سوید ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ربۆیه‌ کۆمپانیای ئه‌پۆلۆش ڕای گه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و موسافیرانه‌ قه‌‌ره‌بووی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ که‌ڵکلێنه‌گیراوه‌یان بکه‌نه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".