Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سه‌رۆکی ڕووسیای سپی گه‌مارۆ ده‌درێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 1 februari 2011 kl 16.04

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بڕیاریان داوه‌ مافی ڤیزه‌ له‌ ناسراو به‌ دوا دیکتاتۆری ئه‌ورووپا سه‌رۆکی ڕووسیای سپی ئێلیکسانده‌ر لۆکاشینکۆ و داروده‌سته‌که‌ی بسه‌ندنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ سه‌ر سه‌رمایه‌کانیشیاندا بگیرێت. ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆکی رووسیای سپییه‌ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌دا. به‌ پێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویدیش کال بیلد گه‌ربێت و گۆڕانکاری له‌و وڵاته‌دا ڕوونه‌دات ئه‌گه‌ری گه‌مارۆیه‌کی ئابووریش له‌سه‌ر ڕووسیای سپی هه‌یه‌.

جێی باسه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردوو ژماره‌یه‌ک له‌ نه‌یارانی حوکوومه‌ت پاش مانگێک زیندانی ئازاد کران له‌ نێوانیاندا ڤلادیمیر نێکلاێڤ شاعیر و نوێنه‌ری به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن که‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیش کاندید کردبوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".