DO, Katri Linna. Foto: Scanpix

کاتری لینا له‌ کاره‌که‌ی لابرا

حوکوومه‌ت ئه‌مڕۆ بڕیاری دا سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی دژ به‌ هه‌ڵاواردن (Diskrimineringsombudsmannen)  کاتری لینا به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می له‌ کاره‌کانیدا له‌ پۆسته‌که‌ی لا ببرێت، له‌بری ئه‌وه‌‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باره‌گای حوکوومه‌ت کاری بدرێتێ. هێشتا سه‌رۆکێکی نوێ بۆ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیاری نه‌کراوه‌ به‌ڵام جێگره‌وه‌یه‌کی کاتی هۆکان ساندێخیۆیه‌ که‌ پێشتر یه‌کێک له‌ کاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێنه‌رایه‌تی پرسی بیانیان بووه‌.

کاتری لینا که‌ له‌ پۆستی نوێنه‌رایه‌تی دژ به‌ هه‌ڵاواردن دوور ده‌خرێته‌وه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی له‌لایه‌ن هاوکارانی خۆشییه‌وه‌ له‌سه‌ره‌ به‌وه‌ی که‌ بارودۆخێکی ناله‌باری له‌ شوێنی کاره‌که‌یدا ناوه‌ته‌وه‌ و ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان زۆری پی ده‌چێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ تۆماری حسابداری ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ که‌موکورتی تێدا بووه‌. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".