کابڵه‌کانی گه‌یاندنی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت باش دانه‌پۆشراون

هه‌رێمه‌کانی ڤێسته‌ربۆتته‌ن و نۆرربۆتته‌ن له‌ ماوه‌ی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا خه‌تی مۆبیله‌کانیان بڕا بوو، ئه‌ویش به‌هۆی پچڕانی کابڵێکی گه‌یه‌نه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری لولیۆ. هۆکاری ئه‌م جۆره‌ ڕووداوانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کابڵ واته‌ وایه‌ره‌کانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت به‌ به‌رچاوه‌وه‌ن واتا وا نه‌ شاردراونه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ده‌ستی تێکده‌ران به‌ دوور بێت. جێ باسه‌ تا ئێستا مه‌رجی وا له‌سه‌ر کارگه‌کان دانه‌نراون که‌ چۆن ئه‌و کابڵانه‌ دابپۆشرێن. و پۆلیسیش له‌م رووداوه‌ی بڕانی خه‌تی موبیله‌کانی لولێۆ  وه‌ک تاوانی تێکده‌ریی ده‌کۆڵێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".