کیژێک به‌ڕووی نازیسته‌کاندا وه‌ستایه‌وه‌

شۆفێر پاسه‌کانی یۆنشێۆپینگ پشتگیری خۆیان بۆ‌ کچێکی 16 ساڵانه‌ ده‌ربڕی دوای ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی چه‌ند لایه‌نگرێکی نازی دابۆوه‌. به‌ڵێ ئه‌و کیژۆڵه‌یه‌ که‌ گوێی له‌و گروپه‌ نازیسته‌ ده‌بێت له‌ پاسه‌که‌دا گۆرانی دژه‌ بیانی و ڕاسیستیانه‌ ده‌ڵێن و شۆفێر پاسه‌که‌ش که‌سێکی بیانی بووه‌ کچه‌ی شانزه‌ ساڵانه‌ لێیان ده‌چێته‌ پێش و داوایان لێ ده‌کات گۆرانییه‌که‌یان بوه‌ستێنن  ئه‌وانیش له‌بری بێده‌نگ بوون واتا گروپه‌ نازیسته‌که‌ ده‌که‌ونه‌ لێدانی کیژۆڵه‌که‌.

دوای ئه‌و ڕووداوه‌یه‌ شۆفێر پاسه‌کانی یۆنشێۆپینگ بڕیاریان داوه‌ پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و کیژۆڵه‌یه‌ ده‌رببڕن و ستایشی هه‌ڵوێسته‌که‌ی بکه‌ن به‌ڵام پشتگیریی و ستایشه‌که‌یان‌ چۆن ده‌بێت جارێ دیارییان نه‌کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".