پێشنیازی گۆڕینی یاسای لاس کراوه‌

 پێویست ناکات خاوه‌نکاره‌کان ڕێساکانی سه‌ره‌ی دامه‌زراندن ناسراو به‌ لاس له‌کاتی ده‌رکردنی کارمه‌نداندا له‌به‌رچاو بگرن. له‌بری ئه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ک وه‌ک قه‌ره‌بووی ده‌رکردن ده‌درێته‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ خاوه‌نکار داوای لێ ده‌کات واز له‌ کاره‌که‌ی بهێنت. ئه‌مه‌ پێشنیازێکه‌ که‌ لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی درێژخایه‌ن (långtidsutredningen) له‌سه‌ر ئه‌رکی حوکوومه‌ت کاری له‌سه‌ر کردووه‌ و ئه‌مڕۆ پێشکه‌شی کرد.

- من پێم وایه‌ ئۆسکار نوردستریۆم مامۆستای زانکۆیه‌ و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یه ‌ده‌ڵێت که‌ ئه‌م پێشنیازه‌ دڵنیاییه‌کی باشتره‌ بۆ مافی دامه‌زراوان. ئه‌مه‌ به‌راورد به‌و ڕێسایانه‌ی که‌ ئێستا هه‌ن و به‌تایبه‌ت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ کاری هه‌میشه‌یی فاست یۆبییان هه‌یه‌ و له‌ هه‌مووان زیاتر خزمه‌تی کارییان هه‌یه‌.  

به‌پێی ئه‌م پێشنیازه‌ نوێیه‌ بوار بۆ خاوه‌ن کار ده‌کرێته‌وه‌ که‌ له‌کاتی دۆخی بوژاوه‌ی بازاڕیشدا توانای له‌کار ده‌رکردنی کارمه‌ندانیان هه‌بێت به‌تایبه‌ت که‌سانی به‌ساڵا چوو له‌ به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌کی قه‌ره‌بوو، بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌وه‌ بێت چاوه‌ڕێی قه‌یرانی ئابووری بن بۆ بیانووی ده‌رکردنیان که‌ له‌و کاتانه‌دا باری ئابووری ده‌رکراوانیش ناسکه‌.

ئه‌و که‌سه‌شی که‌ له‌کاره‌که‌ی لائه‌برێت و خزمه‌تێکی زۆری هه‌یه‌ گرانتر له‌سه‌ر خاوه‌نکار ده‌که‌وێت تا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خزمه‌تیان که‌م بووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".