مووچه‌به‌رزان خزمه‌تگوزاری باشتریان پێ ده‌گات

که‌سانی مووچه‌که‌م له‌ که‌سانی مووچه‌به‌رز ده‌ره‌نگتر خزمه‌تگوزرای ته‌ندروستییان پێ ده‌گات، بۆ نموونه‌ سه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌سه‌دا 34 و سه‌ره‌ی بینینی پزیشکی جومگه ‌و ئێسک (ortopedin) به‌له‌سه‌دا 27 بۆ که‌سانی مووچه‌به‌رز کورتره‌. ئه‌مه‌ نامه‌یه‌که‌ی دکتۆرا له‌ زانکۆی لینشێۆپینگ ده‌ریخستووه‌.

هۆکاری ئه‌م جیاوازییه‌ش به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌  مووچه‌به‌رزان که‌سانی خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رزن و باشتر له‌ یاساو ڕێساکانی بواری ته‌ندوروستی تێ ده‌گه‌ن و باشتر له‌ مافی خۆیان به‌راورد به‌ که‌سانی مووچه‌نزم تێ ده‌گه‌ن. واتا جیاوازییه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ توانای داراییه‌وه‌ نییه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".