Anders Wiklund / SCANPIX

ته‌لییه‌سونێرا کارمه‌ندانی که‌م ده‌کاته‌وه‌

گه‌وره‌کۆمپانیای (Teliasonera) بڕیاری داوه‌ 800 له‌ کارمه‌نده‌کانی که‌م بکاته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌و کۆمپانیایه‌ له‌ ڕاپۆرتی چاره‌که‌ی یه‌که‌می ئه‌م ساڵیدا  نزیکه‌ی  8 ملیارد کرۆنی وه‌ک قازانجی ئه‌و ماوه‌یه‌ ڕاگه‌یاند. به‌ڵام هۆکاری ده‌رکردنی 800 له‌ کارمه‌نده‌کانی ئا له‌م کاته‌دا له‌زاری به‌رپرسی گشتی تێلیه‌سونێراوه‌ لارش نیباری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و کێبه‌ڕکێ تونده‌ی له‌ بواری بازاڕی به‌رهه‌می ته‌له‌فۆنیدا به‌رقه‌راره‌.

تێلێسونێرا له‌ هه‌مانکاتتدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ 200 کارمه‌ندی نوێ به‌ڵام به‌ کارامه‌ی نوێ و پسپۆری جیاوزه‌وه‌ دا ده‌مه‌زرێنێت. واتا سه‌رجه‌م 600 کارمه‌ند له‌ سوید و فینلاندای ئه‌م کۆمپانیایه‌ ده‌رده‌کرێن. له‌م پڕۆسه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی کارمه‌ندانه‌ی تێلێسونێرادا له‌گه‌ڵ سه‌ندیکادا دانوستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ریه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی بڕیاری ده‌رکردن ده‌یانگرێته‌وه‌ ده‌کرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".