هه‌ندێک خوێندنی ئاماده‌یی بواری کار زیاتر ده‌ڕه‌خسێنن

ئه‌و فێرخوازانه‌ی له‌ قۆناغی ئاماده‌ییدا واتا (gymnasiet) به‌رنامه‌ی ووزه‌ (energiprogrammet) یان خوێندووه‌ به‌ ئاسانتر له‌ فێرخوازانی ڕشته‌کانی تر کاریان به‌تایبه‌ت له‌ بواری بیناسازیدا ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ ئامارێکی ده‌ستگه‌ی (SCB) که‌ له‌ ساڵی خوێندنی 2004/2005 کۆلیوته‌وه‌ ده‌ریخستووه‌. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ له‌سه‌دا 83 پیاوان و له‌سه‌دا 70 ژنان دوای سێ ساڵ له‌ ته‌واوبوونی خوێندنی ئاماده‌یی  کاریان هه‌بووه‌.

به‌رنامه‌یه‌کی تری خوێندنی ئاماده‌یی که‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ژنانه‌ن و بواری کاری بۆ ڕه‌خساندوون خوێندنی پرۆگرامی کاره‌با و ته‌کنیکه‌ ئه‌مه‌ به‌راورد به‌و ژنانه‌ی که‌ ڕشته‌ی هونه‌ری جوانکاری  یاخود خزمه‌تگوزاریی منداڵ و کاتی ئازاد (barn och fritid) یان خوێندووه‌.

بۆ پیاونیش ڕشته‌ی پسپۆرێتی بواری ئۆتۆمبێل کاری باشتری بۆ داونه‌ته‌وه‌ به‌روارد به‌ خوێندنی مێدیا و ئێستێتیک یاخود جوانکاری.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".