Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕاپۆرتوانێکی ته‌له‌فزیۆنی سوید له‌ میسر ده‌ستگیر کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 februari 2011 kl 16.55

وا بڕیار بوو (Bert Sundström) ڕاپۆرتوانی ته‌له‌فزیۆنی سوید (SVT) سه‌عات دوو و چاره‌کی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێک بداته‌ ته‌له‌فزیۆنی سوید، به‌ڵام کاتێک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ بۆ گه‌یاندنی ڕاپۆرته‌که‌ له‌ سویدیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌کات  ده‌نگێک به‌ زمانی عه‌ره‌بی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ سوندسترێم ده‌ستگیر کراوه‌. له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ په‌یوه‌ندی به‌و ڕاپۆرتوانه‌وه‌ بکرێت.

ڕاپۆرتوانه‌کانی تری ته‌له‌فزیۆنی سوید که‌ ئێستا له‌ میسرن ،جگه‌ له‌ سوندستریۆم، تا ئێستا ژیانیان له‌ دڵنیاییدایه‌. به‌رپرسی مێدیا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نده‌رش یۆرگه‌ل ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وانان به‌ شێوه‌یه‌کی  سیسته‌ماتیکی توشی گرتن و ده‌ستدرێژیکردن له‌ لایه‌ن سه‌رباز و هێزه‌کانی ئاسایش دێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".