تاووتوێی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدان له‌ سووریا

عبداالباسط سه‌یدا
9:02 min

لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ سه‌ر فه‌یسبووک له‌ ژێر ناوی "شۆڕشی 2011ی سووریا دژی به‌شاره‌لئه‌سه‌د"، لاوانی هاووڵاتیی سووریا‌ی هان داوه‌ که‌ له‌مڕۆوه‌، پاش نوێژی هه‌ینی، له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ست به‌ خۆپێشاندان دژی ئه‌م حوکوومه‌ته‌ بکه‌ن. بڕیاره‌ خۆپێشاندانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی سووریا له‌ که‌نه‌دا، ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، دانمارک و سوید به‌ڕێوه‌ بچن.

ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووکی ا‌لغضب السوری واتا (تووڕه‌یی سووریا)، که‌ به‌ دوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بابه‌ته‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ چارده‌ هه‌زار که‌س، ئه‌ندامی هه‌یه‌. ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌، تاوێک له‌وه‌ پێش، هه‌واڵی هه‌ڵبڕانی به‌ته‌واویی ئینترنێتی له‌ گشت سووریا‌دا بڵاو کرده‌وه‌.

وتووێژ له‌گه‌ڵ دوکتۆر سیاسه‌توانی کوردی سووریا، نیشته‌جێی ئوپسالا

 و لێکدانه‌وه‌یه‌کی تر

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".