Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆد ئولوفسۆن باوه‌ڕی به‌ توانای پارته‌که‌یه‌تی

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 4 februari 2011 kl 16.56
ANDERS WIKLUND / SCANPIX

مۆد ئولوفسۆنی سه‌رۆکی پارتی سێنته‌ر ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڵ 600 به‌شدار بووی تر ڕێوڕه‌سمی ڕۆژه‌کانی شاره‌وانی له‌ لیینشێۆپینگ کرده‌وه‌. مۆد ئولوفسۆن که‌ ده‌ساڵه‌ سه‌رۆکایه‌تی سێنته‌ر ده‌کات به‌م هه‌ڵبژاردنه‌‌ی پاییزی ڕابوردووه‌وه‌ سێیه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ ساڵی 1917 وه‌  که‌ پارته‌که‌ی ده‌نگده‌رانی که‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ڕێژه‌ی سه‌دی له‌ ده‌ستدانی لایه‌نگرانی له‌ هه‌موو پارته‌کانی تری سوید زۆرتر بوو.

گله‌یی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م پارته‌یه‌ که‌ پرسه‌ گرنگه‌کانی خۆی ورده‌ ورده‌ له‌ده‌ست ده‌دات. به‌ڵام ئولوفسۆن به‌نیاز نییه‌ واز له‌ سه‌رۆکایه‌تیی سێنته‌ر بهێنێت و هیوای به‌ پارته‌که‌ی به‌رزه‌ که‌ له‌ ڕێی به‌رزکردنه‌وه‌ پرسی وه‌ک مه‌رجه‌کانی کارگه‌ و کۆمپانیاداری هه‌روه‌ها  داوای مافی نه‌خۆشنوسکراوان لایه‌نگرانی ئاشت بکاته‌وه‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پارتی سێنته‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن هۆکاری کزبوونی سێنته‌ر ده‌سه‌ڵاتی مۆدێراته‌کان بێت، نه‌خێر ئولوفسۆن ده‌ڵێت ئێمه‌ سیاسه‌تێکی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه‌ که‌ به‌هاوکاری و له‌گه‌ڵ سیاستی سێ پارته‌که‌ی تر سیاسه‌تی حوکوومه‌تی له‌سه‌ر پێک دێنین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".