JANERIK HENRIKSSON / SCANPIX

داوای ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی ئۆلی ده‌کرێت

ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زاییه‌ ناوخۆییه‌کانی پارتی چه‌پ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رۆکه‌که‌یان لارش ئۆلی له‌ زیادبوون ‌دایه‌. نزیکه‌ی نیوه‌ی 18 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی چه‌پ داوا ده‌که‌ن ئۆلی له‌ کۆنگره‌ی داهاتووی پارته‌که‌دا که‌ ساڵی داهاتوو ده‌به‌سترێت پۆستی سه‌رۆکایه‌تی جێ بهێڵێت. به‌ڵام لارش ئۆلی سه‌رباری شکستی له‌دوا یه‌کی چوار خولی هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ نیازی نییه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ پۆسته‌که‌ی جێ بهێلێت.  

یوناس خیۆستێد یه‌کێکه‌ له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ چه‌پانه‌ی که‌ ئاماده‌یی خۆی بۆ گرتنه‌ ده‌ستی سه‌رۆکایه‌تی پارتی چه‌پ ده‌ربڕییوه‌ و گه‌ر به‌ لێکدانه‌وه‌کانی گۆڤاری (Flamman) بێت ئه‌وا ئۆلی هه‌ڵ نابژێردرێته‌وه‌ و له‌حاڵی حازریشدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ لارش ئۆلی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ واز بهێنێت یاخود شه‌ڕی مانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیدا ڕا بگه‌یه‌نێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".