کارمه‌ندانی ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کرێت

ژماره‌ی ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی (försäkringskassan) که‌ دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ و کاری توندوتیژی دێن زیادی کردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ له‌سه‌دا 16ی کارمه‌ندانی ئه‌و ده‌ستگه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا توشی ئازاردان و هه‌ڕه‌شه‌لێکردن هاتوون. به‌راورد به‌ ساڵی 2008 ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌ له‌سه‌دا چوار زیادی کردووه‌ که‌ ئه‌و کات له‌سه‌دا 12 بوو.

بۆ به‌رگرتن له‌و دیارده‌یه‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی ده‌ستی به‌ له‌به‌رگرتنی چه‌ند‌ کارڕاییه‌ک کردووه ‌ که‌ بریتییه‌ له‌ خه‌تێکی ته‌له‌فۆن که‌ بیستوچوار سه‌عاته‌ بۆ پشتگیری له‌و که‌سانه‌ کراوه‌ ده‌بێت و له‌ به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌خرێته‌ کار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".