حوکوومه‌ت پشکی خۆی له‌ بانکی نوردیادا فرۆشت

دوێنێ حوکوومه‌ت بڕیاری فرۆشتنی سێ له‌یه‌کی پشکه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ گه‌وره‌ بانکی نوردیادا ڕاگه‌یاند. به‌و پێیه‌ نزیکه‌ی 20 ملیارد کرۆن ده‌چێته‌ کاسه‌ی ده‌وڵه‌ت که‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌کار ده‌هێنرێت. ئه‌و کاته‌شی ئه‌م فرۆشییه‌ ده‌چێته‌ قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه‌ ئه‌وا خاوه‌ندارێتیی ده‌وڵه‌ت له‌ بانکی نوردیادا له‌ سه‌دا 19 وه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 13 و نیو و له‌به‌رامبه‌ردا گه‌وره‌ بانگی فینلاندی (Sampo)  ده‌بێته‌ یه‌که‌م خاوه‌نداری نوردیا.

ئه‌م بڕیاری فرۆشییه‌ نه‌ به‌دڵی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌ و نه‌ لێکده‌ره‌وانی ئابووری لێی ڕازین. توماس ئیۆستروس وته‌بێژی پرسی دارایی سۆسیالدیموکرات ده‌ڵێت فرۆشتنی پشکی ده‌وڵه‌ت له‌ نوردیادا مانای له‌ده‌ستدانی ئه‌و بانکه‌‌ سه‌رکه‌وتووه‌یه‌ له‌ لایه‌ن سویده‌وه‌. و لێکۆڵه‌وه‌ری دارایی پێته‌ر مالمکڤیستیش ده‌ڵێت له‌ ڕوانگه‌ی داراییه‌وه‌ ئه‌م فرۆشکارییه‌ هیچ قازانجێکی نییه‌ به‌ڵکه‌ بڕیارێکه‌ له‌ ڕوانگه‌یه‌کی ئایدیۆلۆجییه‌وه‌ دراوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".