Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌رژه‌وه‌ندیی منداڵ: به‌ر له‌ ڕێککه‌وتنی دایکوباوکان

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 februari 2011 kl 09.48

با چیدی په‌سندکردنی دایک و باوک ـ هه‌ر دووکیان ـ بۆ چاوه‌دێریکردنی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ منداڵ، نه‌بێته‌ مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ یارمه‌تیی نه‌خۆشه‌وانی وه‌رگرێ.

له‌ بارودۆخی ئێستادا نه‌ دایک و نه‌ باوک، به‌ ته‌نیایی مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ بڕیار له‌ سه‌ر ئه‌م چاوه‌دێرییه‌ بۆ داهاتووی منداڵه‌که‌یان بده‌ن به‌ڵام له‌ گوێن پێشنیازنامه‌یه‌ک که‌ وه‌زاره‌تی دادی سوید پێشکه‌شی کردووه‌ و ڕۆژنامه‌ی سڤێنسکا داگبلادێت بینیویه‌تی، له‌مه‌ولا په‌سندکردنی ته‌نیا یه‌کێ له‌م دووانه‌ بۆ ئه‌م چاوه‌دێرییه‌ به‌سسه‌.

بیاتریس ئاسک وه‌زیری داد ده‌ڵێ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه‌ زۆرتر ئه‌و کاتانه‌ به‌کار ده‌هێنرێ که‌ دایکوباوکی لێکجیابۆوه،‌ له‌سه‌ر نیازگه‌لی منداڵه‌که‌یان هاوڕا نه‌بن. ئه‌و ده‌ڵێ له‌وکاتانه‌دا ره‌وتی مه‌حکه‌مه‌ بۆ بڕیاردان زۆر درێژ ده‌بیته‌وه‌ به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی منداڵ ده‌بێ به‌ر له‌ بڕیاری هاوبه‌شی دایکوباوکه‌وه‌ بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".