Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
wêne: Alastair Grant/Scanpix.

له‌وانه‌یه‌ ئاسانژ بدرێته‌ سوید

مه‌حکه‌مه‌یه‌کی به‌ریتانیایی له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژاندا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ جولیان ئاسانژ، بناغه‌دانه‌ری ماڵپه‌ڕی له‌قاوده‌ری ویکیلیکس بدرێته‌ سوید یان نا. به‌ڵام ته‌نانه‌ت بێت و ئه‌م دادگایه‌ وه‌ها بڕیارێکیش بدا ئه‌وا دیسان ماوه‌یه‌کی پێ ده‌چێ تا ئاسانژ ده‌درێته‌ سوید چونکه‌ پارێزه‌ره‌که‌ی به‌ته‌مایه‌ داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌م بڕیاره‌دا بکات.‌

له‌وه‌ته‌ی نۆڤه‌مبری 2010وه‌ وه‌زاره‌تی دادی سوید هه‌وڵی داوه‌ که‌ ئاسانژ به‌ یارمه‌تیی ڕێسای ناودێر به‌ "فه‌رمانی ده‌رده‌ستکردنی ئه‌ورووپایی"  بێنێته‌ سوید، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پێی به‌ڵگه‌ی به‌هێز، بۆ نموونه‌ گومانی ده‌سدرێژییه‌کی جینسیی لێ ده‌کرێ.

له‌ گوێن ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتدپرێس، مه‌حکه‌مه‌ی به‌ریتانیایی بۆی دژواره‌ که‌  "فه‌رمانی ده‌رده‌ستکردنی ئه‌ورووپایی"  ره‌ت کاته‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی مافی مرۆڤی ئه‌و که‌سه‌ گومانلێکراوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌کری یا شکایه‌ته‌که‌ لێی، بێ‌بناغه‌ نه‌بێ.

پارێزه‌ران و پشتیوانانی ئاسانژ ده‌ڵێن شکایه‌ته‌کان هه‌وڵی ئه‌مریکان بۆ حه‌یابردنی ئاسانژ پاش ئه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌که‌ی واتا ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس، به‌هه‌زاران به‌ڵگه‌ی نهێنیی بۆ نموونه‌ له‌ سه‌ر شه‌ڕی عیراق بڵاو کرده‌وه‌. پارێزه‌ران هه‌روه‌ها مه‌ترسیی که‌وتنی ئاسانژ بۆ ناو به‌ندیخانه‌ی گوانتامانۆ و کوژرانیشی به‌دوور نازانن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".