مامۆستای ده‌رسخوێندووی پێشفێرگه‌ له‌ سویددا زۆر که‌من‌

که‌مبوونی مامۆستای ده‌رسخوێندووی تایبه‌ت به‌ پێشفێرگه‌کان، به‌ گومانی زۆر له‌ ده‌ستپێکی مانگی حه‌وته‌وه‌ که‌ یاسای نوێی فێرگه‌کان ده‌که‌ونه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌، گرفت ده‌خوڵقێنن. ئه‌م یاسا نوێیه‌ داوا ده‌کات که‌ مامۆستایان، خوێنده‌واریی به‌رزیان هه‌بێ و هه‌ر ئه‌وان به‌رپرسێتی په‌‌روه‌رده‌ی منداڵانی پێشفێرگه‌کانیان به‌ ئه‌ستۆوه‌ بێ.

ئه‌م که‌مبوونه‌ به‌و مانایه‌یه‌ که‌ پێشبه‌رکێی نێوان خاوه‌نکاران زێده‌ ده‌بێ و گه‌لێ له‌ به‌رپرسانی فێرگه‌ و چالاکییه‌کانی په‌روه‌رده‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ ڕێی دانی مووچه‌ی به‌رز و پشووی زۆرتر پێیان، مامۆستای ده‌رسخوێندوو به‌ره‌و فێرگه‌که‌یان ڕاکێشن.

ئیلڤا مۆرد سه‌رۆکی پێشفێرگه‌ی ئوێستبه‌ریا له‌ نزیک ستۆکهۆڵم ده‌ڵێ دۆزینه‌وه‌ی مامۆستای پێشفێرگه‌ یه‌کجار زه‌حمه‌ته‌ چونکه‌ که‌من. ژماره‌ی پێشفێرگه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ جارێکی زیادی کردووه‌ و مامۆستا به‌ش ناکا. ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی مامۆستای ده‌رسخوێندووی تایبه‌ت، ناتوانین مه‌رجی هه‌بوونی 50 له‌سه‌د مامۆستا و 50 له‌سه‌د چاوه‌دێری منداڵ له‌ پێشفێرگه‌که‌ماندا به‌جێ بێنین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".