"ڕێسای نوێی خوێندن له‌ فێرگه‌به‌رزه‌کانی سوید بۆ بیانیان، به‌ سوودی داهاتووی سوید ناشکێته‌وه"‌

ڕێسای زێده‌بوونی خه‌رجی خوێندن له‌ زانکۆ و فێرگه‌کانی‌ به‌رزی سوید بۆته‌ هۆی که‌مبوونی ڕێژه‌ی خوێندکارانی بیانی. ئۆریان سێلڤل به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگه‌ی به‌رزی بازرگانیی ستۆکهۆڵم ده‌ڵێ ئه‌م ئاسته‌به‌رزه‌ی خه‌رجی خوێندکاری، نادادپه‌روه‌رانه‌یه.  ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ خوێندکارمان له‌ ئاسیا، ئه‌مریکای باکوور و باشووریشه‌وه‌ هه‌بێ، هه‌ر وه‌ک له‌ ئه‌ورووپاوه‌ هه‌مانه‌، که‌چی ئێستا به‌و ڕێسا نوێیه‌، خوێندکاری سویدی و ئه‌ڵمانی بێ پاره‌ ده‌خوێنن و کچان و کوڕانی بۆ نموونه‌ ئوکرایین ده‌بێ سێسه‌دهه‌زار کرۆن بده‌ن. ئه‌مه‌ جیاوازیدانانه‌.

به‌ڕای سێلڤل ئه‌و خوێندکارانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه‌ دێن به‌م ڕێسانوێیه‌ ده‌که‌ونه‌ په‌راوێزه‌وه‌ و ناشتوانن پاره‌ی یارمه‌تیی خوێندنیش وه‌ربگرن. بۆیه‌ پێشنیار ده‌کا که‌ گشت خوێندکارانی بیانی، چ ئه‌وانه‌ی له‌ وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه‌ دێن چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یه‌کێتییه‌وه‌، ئه‌وا نزیکه‌ی سی هه‌زار کرۆن بده‌نه‌ زانکۆکه‌ی لێی ده‌خوێنن.

که‌چی یان بیۆرکلوند حه‌ز له‌م چاره‌سه‌رییه‌ ناکا و ده‌ڵێ ئێمه‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ خوێندکارانی سویدی پاره‌ی خوێندن بده‌ن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ زۆر که‌س پێی وایه‌ که‌ ئه‌و نیومیلیارد کرۆنه‌ی ساڵانه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ی خوێندکارانی بیانی له‌ زانکۆکانی سوید خه‌رج ده‌کرا، له‌ چاو ئه‌و یارمه‌تییه‌ی ئه‌وان ده‌توانن له‌ داهاتوودا و له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیاندا بیده‌نه‌ سوید و دامه‌زراوه‌کانی، یه‌کجار زۆر که‌مه‌. بۆیه‌ سوید ده‌بێ سوودی خۆی له‌ داهاتوودا له‌ وڵاتانی وه‌ک چین، ڤیه‌تنام و هیندوستاندا مسۆگه‌ر بکات. گوستاڤ فریدۆلین له‌ پارتی ژینگه‌ی سوید یه‌کێ له‌م که‌سانه‌یه‌ که‌ ئه‌م بۆچوونه‌ی هه‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".