Bertil Ericson / SCANPIX

ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی کوڕان کاریگه‌ری له‌سه‌ر نمره‌کانیان هه‌یه‌‌

کوڕانی پۆلی نۆ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی (högstadiet) له‌ شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و نمره‌دانانی مامۆستایان زه‌ره‌رمه‌ندن. ئه‌مه‌ ئامارێکی نوێی ده‌ستگه‌ی کاروباری فێرگاکان (skolverket) ده‌ریخستووه‌ که‌ به‌و پێیه‌ فێرخوازه‌ کچه‌کان نمره‌کانیان به‌رزتره‌ له‌کاتی دیاریکردنی دوا به‌ڵگه‌نامه‌ی پۆلی نۆدا. هۆکاری ئه‌م جیاوازییه‌ چییه‌ و ئاخۆ کچان زیره‌کترن یاخود هۆکاری تر هه‌ن. به‌رپرسی کاروباری فێرگا و فێرخوازان له‌ کۆمۆنی تێبی هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی و مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایی ئاکۆ حه‌سه‌ن له‌و پرسه‌ ده‌دوێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".