Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
شێخ عیزه‌دینی حوسێنی . وێنه‌: ناسری سینا

مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسیی کورد، کۆچی دوایی کرد

وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
5:04 min

مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسی و بیرمه‌ندی ئایینیی کورد، نیوه‌شه‌وی ڕابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی ئوپسالای سوید، له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا و نۆ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.مامۆستا حوسێنی یه‌کێ له‌ ڕێبه‌رانی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا بوو که‌ بۆ داکۆکی له‌ مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لی کورد، له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و به‌رپرسانی تری کۆماری ئیسلامیش دیداری کردبوو. 

مامۆستا شێخ عیزه‌دین پاش ئه‌وه‌ی حوکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی شه‌ڕی له‌ کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد له‌ گوندێکی سه‌ر سنووری ئێران و عیراق مایه‌وه‌ به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ بۆمبارانێکدا خۆی و خێزانی بریندار ده‌بن، ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کا و له‌ ساڵی 1990ه‌وه‌ له‌ ئوپسالای سوید نیشته‌جێ ده‌بێ.

ئه‌م به‌یانییه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری له‌ لایه‌ن کۆمیتەی بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە مامۆستا شێخ عێزەدین حوسەینییه‌وه‌، له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ زایه‌ڵه‌ به‌شدار بوو.

بڕیاره‌ ته‌رمی مامۆستا ببرێته‌وه‌ کوردستان و له‌ ڕێوڕه‌سمێکی مه‌زندا له‌ سلێمانی ئه‌سپارده‌ی خاک بکرێ.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".