foto: scanpix

موباره‌ک واز ناهێنێت

تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێپته‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات جێ ناهێڵم، ئه‌مه‌ په‌یامی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر بوو که‌ دوێنێ ئێواره‌  به‌ پێچه‌وانه‌ی داوای میسرییه‌کان و  چاوه‌ڕوانییه‌کانی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر ڕایگه‌یاند.

په‌یامه‌که‌ی موباره‌ک ڕابوونه‌ حه‌ڤده‌ ڕۆژه‌که‌ی گۆڕه‌پانی ئه‌لته‌حریری دژ به‌ خۆی توندتر کرده‌وه‌ و ده‌نگه‌کان ناڕه‌زاتر و نا ئومێتر بوون.

- زۆر سه‌یره‌ موباره‌ک هه‌مان ووتاری سواو ده‌ڵێته‌وه‌، قسه‌ی زل که‌ گوایا میسری خۆش ده‌وێت و تا مردن جێی ناهێڵێت. ئه‌مانه‌ قسه‌ی هیچن و ئێمه‌ نامانه‌وێت موباره‌ک لێره‌ بمرێت با بڕوات لێره‌ نه‌مێنێت. ئه‌مه‌ ده‌نگی یه‌کێک له‌ نه‌یارانی موباره‌ک له‌ میسره‌وه‌.

وتاره‌که‌ی موباره‌ک ته‌نها ڕاپه‌ڕیوانی نا ئومێد و توڕه‌تر نه‌کرد به‌ڵکه‌ بۆ ڕای گشتی ده‌ورو‌به‌ریش ناڕوون و چاره‌نوسی میسریشی ته‌مومژاویتر کردووه‌. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دیموکراتییه‌ پاکه‌ی موباره‌ک په‌یمانی داوه‌ له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ری داهاتوودا و به‌ پێی ده‌ستووری وڵات ئه‌نجام بدرێت جێی گومانی زۆر لایه‌نه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کارل بیلد له‌ قسه‌کانی موباره‌که‌وه‌ ده‌ڵێت هیوادارین په‌یمانه‌کانی به‌جێ بهینێت. به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌بێت گۆڕانکاری به‌رچاو له‌ ده‌ستووری وڵاتدا کرابێت، گه‌رنا که‌س نازانێت فیلمه‌که‌ چۆن ته‌واو ده‌بێت.

به‌ڵێ موباره‌ک به‌شێکی سه‌ره‌کی  له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی دایه‌ جێگره‌که‌ی که‌ عومه‌ر سلێمانه‌، عومه‌ر سلێمان که‌ بۆ زۆر له‌ نه‌یارانی موباره‌ک و داموده‌سته‌که‌ی ته‌نها ڕووی دووه‌می موباره‌که‌ و جێی متمانه‌ نییه‌، ده‌سه‌ڵات بۆ سلێمان و گۆڕانکاریش که‌چه‌ند خاڵێکی ده‌ستوری وڵاتدا له‌ په‌یمانه‌کانی تری موباره‌ک بوو که‌ گرنگترینیان په‌یمانی لابردنی یاسای حاڵه‌تی نائاساییه‌ له‌ وڵاته‌که‌دا واتا قانونی ته‌واریئ یاخود (undantagslag). که‌ ڕێ به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌دات ده‌ستکاری یاسا و ڕێساکان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی وڵات بکات.

 ئه‌م په‌یمانانه‌ توڕه‌یی گۆڕه‌پانی ئه‌لته‌حریری هێورنه‌کرده‌وه‌ و به‌هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ر به‌ره‌وه‌ بینای ته‌له‌فزیۆن و ڕآدیۆ هه‌روه‌ها به‌ره‌و کۆشکی عروبه‌ به‌ڕێ که‌وتن. ئه‌مڕۆش هه‌ینی چاوه‌ڕی ده‌کرا سه‌رانی هێزی سه‌ربازی په‌یامێکی جیاواز له‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک بده‌ن و ده‌نگیان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر بکه‌نه‌ یه‌ک به‌ڵام ئه‌وانیش په‌یامی جێ به‌جێ کردنی په‌یمانه‌کانی موباره‌کیان ڕاگه‌یاند.  به‌ڵام ناره‌زاییه‌کان به‌رده‌وامن و سووربوونی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر نه‌مانی موباره‌ک نیگه‌رانی ناوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری پێکدادان له‌ ماوه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ دوور نازانرێت.

هه‌رچه‌نده‌ زه‌حمه‌ته‌ لێکدانه‌وه‌ی ڕوون له‌سه‌ر بارودۆخی میسر و ڕووداوه‌کانی بکرێت به‌ڵام مه‌ترسی که‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژیش هه‌یه‌ کال سیۆره‌نسۆن لێکده‌ره‌وه‌ی باری ئاسایش له‌ هێزی به‌رگری سوید ده‌ڵێت کاتێک وڵات ده‌بێت به‌ دووبه‌ره‌ی وا جیاوازه‌وه‌ ئه‌گه‌ری پێکدادان به‌ دوور نازانێت. وه‌زیری ده‌روه‌ی سویدیش کارل بیلدت له‌و مه‌ترسیانه‌ نیگه‌رانه‌.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا و سوید ده‌توانن چ ڕۆڵێک له‌ گۆڕانکارییه‌کانی میسردا ببینن.

- سوید و یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ناتوانن ڕۆڵێکی ئه‌وتۆ ببینن به‌ڕای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کاڵ بیلد که‌ ده‌ڵێت، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئامانجی خۆمان ئاشکرا کردووه‌ که میسر ده‌بێت ڕێ بۆ دیالۆگێکی نیشتمانی و ڕێککه‌وتنێکی نیشتمانی خۆش بکات و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ئاشتی و دیموکراتییانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".