وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی موباره‌ک شرۆڤه‌ ده‌کات

کارل بیلد له‌ سه‌ر ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی موباره‌ک
2:08 min

کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌ سه‌‌ر بلۆگی خۆیدا بابه‌تێکی کورتی بڵاو کردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێ هه‌واڵی ده‌ست له‌ کار به‌ردانی موباره‌ک، به‌ چه‌ند دێڕ له‌ لایه‌ن سوله‌یمان، جێگری سه‌رۆککۆماره‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌.

ئه‌و ده‌نووسێ: "پێشتریش دیار بوو که‌ شتێکی وه‌ها ڕوو ده‌دا به‌ڵام کاته‌که‌ی ڕوون نه‌بوو. به‌ڵام په‌یامه‌ کورته‌که‌ی سوله‌یمان هیچ شتێک له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م وڵاته‌ نادرکێنێ. له‌حاڵێکدا که‌ هه‌ر ئه‌و شته‌، ده‌رفه‌تی دیموکراسیی میسڕ دیاری ده‌کات.

‌ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستووری وڵاته‌که‌ خۆی بێت، ئه‌وا ده‌بێ دوو مانگی دیکه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری ئه‌نجام بدرێ. که‌چی مه‌علووم نییه‌ شتی وا بکرێ. چونکه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێکی دادپه‌روه‌رانه‌ و ئازاد، گه‌لێ شتی تریش پێویستن. ده‌رکه‌وتنی نامزه‌دی دیکه‌ی سه‌رۆککۆماریش کات ده‌بات، ڕێکخستنی پێویسته‌ و خۆناساندنیشیان کاری گه‌ره‌که‌.

به‌ پێی ده‌ستووری میسر، ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ده‌که‌وێته‌ ده‌ست سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌، که‌چی سه‌رۆکه‌ به‌رزه‌کانی سوپا ده‌سه‌ڵاتیان خستۆته‌ ده‌ست. بۆیه‌ کاتی خۆیه‌تی که‌ گفتوگۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و له‌پێناو هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌دا جێبه‌جێ بکرێ."

بۆ زانیاریی زێده‌تر، ده‌توانن سه‌یری   بکه‌ن.
(تێبینی: ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ زمانی سویدییه‌!)

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".