foto: scanpix

پرۆگرامی گه‌ره‌نتی کار و گه‌شه‌ ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌

 له‌ پرۆگرامی گه‌ره‌نتی کارو گه‌شه‌پێداندان (jobb och utvecklingsgaranti) واتا نزیکه‌ی له‌سه‌دا شه‌ستیان پێش گه‌یشتنه‌ قۆناغی سێیه‌می ئه‌و پرۆگرامه‌ کاریان ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌مه به‌دواداچوونێکی به‌رفراوانی کاردۆزگه‌ (arbetsförmedlingen) ده‌ریخستووه‌ که‌ له‌ 134 هه‌زارو پێنجسه‌د که‌س کۆڵیوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی 2007- 2010 به‌شدارییان له‌و پرۆگرامه‌دا کردووه‌. به‌ پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ ده‌ستکه‌وتنی کار له‌ ڕیی ئه‌و پرۆگرامه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌لومه‌رج و پاشخانی که‌سی به‌شداربوو‌. بۆ نموونه‌ زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان نزیک په‌نجا و به‌ره‌وه‌ سه‌ره‌ یاخود که‌سانی سست ئه‌ندامن که‌ تا قۆناغی سێیه‌م واتا (fas 3) به‌رده‌وام ده‌بن و کاریان ده‌ست نا‌که‌وێت.

به‌ پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ ده‌ستکه‌وتنی کار له‌ ڕێی ئه‌و پرۆگرامه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌لومه‌رج و پاشخانی که‌سی به‌شداربوو‌. بۆ نموونه‌ زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان نزیک په‌نجا و به‌ره‌وه‌ سه‌ره‌ یاخود که‌سانی سست ئه‌ندامن که‌ تا قۆناغی سێیه‌م واتا (fas 3) به‌رده‌وام ده‌بن و کاریان ده‌ست نا‌که‌وێت.

جێێ باسه‌  پرۆگرامی (jobb och utvecklingsgaranti) که به‌ سێ قۆناغ دابه‌شکراوه‌ له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ کاری پێ ده‌کرێت و بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ماوه‌ی مافی وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێکارییان (a- kassa) ته‌واو بووه‌ یاخود که‌سانێک که‌ بۆ ماوه‌ی 18 مانگ یان زیاتر وه‌ک بێکار له‌ کاردۆزگه‌ تۆمار کرابن. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ که‌ حوکوومه‌تی ڕاست هێناویه‌ته‌ کایه‌ ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاڕاسته‌ کراوه‌ و سۆسیالدیموکراته‌کانیش ده‌ڵین ده‌بێت له‌ قۆناغێ سێیه‌می ئه‌و پرۆگرامه‌دا واتا فاس ترێ خوێندن بۆ که‌سی بێکار دابین بکرێت. جگه‌ له‌مه‌ش پێشنیازی خستنه‌وه‌ کاری ڕێسای (plusjobb) ده‌که‌ن که‌ به‌و پێیه‌ که‌سی بێکار بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌ک کارمه‌ندی ئاسایی بواری کاری بۆ بڕه‌خسێنرێت.   .

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".