سویدییه‌کان به‌ره‌و دانمارک کۆچ ده‌که‌ن

شه‌پۆلی کۆچ له‌ دانمارکه‌وه‌ بۆ سوید پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک له‌ماوه‌ی ساڵی 2010 دا  ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ هه‌رێمی سکۆنێی سویده‌وه‌ کۆچیان بۆ (själland) دانمارکی کردبوو ژماره‌یان له‌ کۆچهێنه‌ دانمارکییه‌کان زیاتر بووه‌. هۆکاری وه‌رگه‌ڕانی ده‌ورانی کۆچ له‌ نێوان سوید و دانمارکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزمبوونه‌وه‌ی نرخی خانووبه‌ره‌ له‌ شیۆپه‌نهامن به‌ نزیکه‌ی له‌سه‌دا 27 هه‌روه‌ها ئاستی سوود دابه‌زیووه‌ و به‌ڵام کرۆنی سویدیش له‌ چاو دراوه‌کانی تردا به‌هێز بووه. ئیتر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ مووچه‌یه‌کی ئاساییان هه‌بووه وه‌ک مامۆستا و پۆلیس‌ ئێستا توانای کڕینی خونووبه‌ره‌یان له‌ دانمارک بۆ ڕه‌خساوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".