کارمه‌ندان له‌ ده‌ست که‌موکورتی شوێنی کاره‌که‌یان واز دێنن

ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌ستگه‌ی ده‌وڵه‌تی (statens institutionsstyrelse) له‌ ژینگه‌ی کاره‌که‌یان ناڕازین. له‌ ڕاپرسییه‌ک له‌گه‌ڵ 2000 فه‌رمانبه‌ری ئه‌و ده‌ستگه‌یه‌دا نیوه‌یان بیریان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ ساڵی داهاتوو واز له‌ کاره‌که‌یان بهێنن

جێی باسه‌ ئه‌و ده‌ستگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌ کورتکراوه‌که‌ی (sis boende) یه‌ و  تایبه‌ته‌ به‌ چاودێری و چاره‌سه‌کردنی زۆره‌ملێیی ئه‌و لاوانه‌ی کیشه‌ی ده‌روونیی و کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌وره‌ساڵانه‌ش له‌ خۆ ده‌گرێت که‌ توشی گرفتی مه‌یخۆری و مادده‌ی بێهۆشکه‌ر هاتوون. به‌ پێی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م ده‌ستگه‌یه‌ ئه‌و که‌سانه‌ به‌ پێی پێویست یارمه‌تی نادرێن و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رسازییان که‌موکورتی تێدایه‌. ئه‌مه‌ جگه ‌له‌وه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کی که‌می فه‌رمانبه‌ران متمانه‌یان به‌ به‌ ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ده‌ستگه‌یه‌یه‌.

به‌ڕای نوێنه‌ری سه‌ندیکا له‌و ده‌ستگه‌یه‌ هۆکاری ئه‌و ناڕه‌زایی و که‌موکورتییانه ‌ئه‌وه‌یه‌ که‌ فه‌رمانبه‌ران فریای کاره‌کانیان ناکه‌ون و قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ بچوک و کارمه‌نده‌ ئاساییه‌کان به‌هه‌ند ناگیرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستگه‌ی ئێس ئی ئێس . ئێڤا په‌رشۆن خۆشی له‌ بارودۆخه‌که‌ ناڕازییه‌ و ده‌ڵێت هۆکاره‌که‌ ده‌ستپێوه‌گرتن و که‌مکردنه‌وه‌ی کارمه‌ندانه‌ و بێشک پرسی که‌موکورتییه‌کان به‌هه‌ند ده‌گرین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".