wêne: Maja Suslin/SCANPIX

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید: هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌فه‌ر بکه‌نه‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌کانی میسر

وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوید‌ (UD) چیدی ڕاسپێریی هاووڵاتیان ناکا که‌ سه‌فه‌ر نه‌که‌نه‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌کانی میسر. به‌محاڵه‌وه‌ شیرکه‌ته‌ گه‌شتیارییه‌کانی سوید هێشتا هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌کان نییه‌. له‌ گوێن هه‌واڵده‌ریی تێ‌تێی سوید، به‌ هاتنی وه‌رزی پشووی هاوینه‌، سه‌فه‌ره‌ گه‌شتییارییه‌کانیش سه‌ر له‌نوێ وه‌گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه‌‌.

جێی داکۆکی کردنه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید هه‌روه‌ک پێشوو ڕاده‌سپێرێ که‌ هاووڵاتیان سه‌‌فه‌ری ناپێویست نه‌که‌نه‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ی میسر، جگه‌ له‌ شوینه‌ گه‌شتیارییه‌کان، دیاره‌ ئه‌ویش له‌به‌ر باری هێشتا ناهێوری ئه‌م وڵاته‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".