نرخی به‌نزین و گازۆئیل به‌رز بۆوه‌

شیرکه‌ته‌ مه‌زنه‌کانی به‌نزین ئه‌مڕۆ نرخی ڕێنیشانده‌ری به‌نزین و دیزل واتا گازۆئیلیان به‌رز کرده‌وه‌ و گه‌یاندیانه‌ ئه‌و په‌ڕی به‌رزیی خۆی له‌م ساڵدا. ئه‌م نرخانه‌ له‌ ئاستی به‌رزیی هاوین و پایزی ساڵی 2008دان.

نرخی به‌نزینی 95 ئۆکتانی 15 ئوێره‌ به‌رز بۆوه‌ و گه‌یشته لیتره‌ی 13 کرۆن و‌ 63 ئوێره‌. نرخی گازۆئیلیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ زیاد بوو و ئێستا هه‌ر لیتره‌ی به 13 کرۆن و 70 ئوێره‌یه‌‌.