wêne:Ann-Christine Wallner-Hoppe/Sveriges Radio

حوکوومه‌تی سوید نیگه‌رانی گورگه‌کانێتی

به‌رنامه‌ی حوکوومه‌ت بۆ جووتاندنی بێچووه‌گورگه‌کان له‌ دارستانگه‌لی وڵاتدا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی توخم و بنه‌چه‌ی گورگانی سوید تووشی گرفت بووه‌.

پێشتر وه‌زیری ژینگه‌ی سوید، ئاندریاس کارلگرێن، گوتبووی که‌ له‌ به‌هاره‌وه‌ ده‌کرێ گورگه‌کان له‌ پارکی گیانله‌به‌رانه‌وه‌ به‌ره‌و‌ پاوانگه‌ی تایبه‌تی، به‌ڕه‌ڵڵا بکرێن که‌چی ئێستا کۆمه‌ڵه‌ی پارکی گیانله‌به‌ران، دژ ده‌رکه‌وتووه‌‌ و ده‌ڵێ زوویه‌ و ئه‌نجامدانه‌که‌شی ده‌بێ به‌ وردی لێی بکۆڵدرێته‌وه‌. توێژه‌رانی بواره‌که‌ش ده‌ڵێن نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که‌ بێچوه‌ گورگه‌ سویدییه‌کان له‌ لایه‌ن ماچه‌گورگانه‌وه‌ وه‌رنه‌گیرێن.

ئه‌ڵترناتیڤێکی دیکه‌ی حوکوومه‌ت ئه‌وه‌ بوو که‌ گورگی فینلاندی بۆ لێپه‌ڕین بێننه‌ سوید به‌ڵام به‌رپرسانی فێنلاندی نایه‌ڵن و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ باری له‌شساغیان له‌ کاتی ڕاگواستندا بکه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌ڵترناتیڤێکی دیکه‌ هێنانی ماچه‌گورگی ڕۆژئاوای مۆسکۆیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی خۆی هه‌یه‌ چون هێشتا هیچ‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ئاخۆ ئه‌و گورگانه‌ چه‌نده‌ که‌وی یا کێوین؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئاخۆ‌ نه‌خۆشیی جۆراوجۆریان پێوه‌ بێ، یان نا!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".