خۆپێشاندان دژی ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازه‌ عیراقییه‌کان

پۆلیس شه‌وی ڕابردوو هێرشی کرده‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆپێشانده‌ران‌‌ که‌ بۆ ئیدانه‌کردنی ناردنه‌وه‌ی به‌تۆبزیی په‌ناخوازانی عیراقی له‌ لایه‌ن ده‌زگای کۆچه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای ده‌زگای کۆچی سوید له‌ کۆللێریدی یۆتێبۆری، پێک هاتبوو.

خۆپێشانده‌ران جاده‌کانی هاتن و ده‌رچوونی ئه‌م شوێنه‌یان به‌ ئوتومبێل و هه‌روه‌ها له‌شی خۆیان به‌ستبوو. پۆلیس نزیکه‌ی نه‌وه‌د که‌سێکی له‌و شوێنه‌ دوور خسته‌وه‌ و شازده‌ که‌سیشی به‌ گومانی گوێنه‌دان به‌ ده‌ستووراتی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.

خۆپێشاندانه‌کان ئه‌م به‌یانییه‌ش له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی لاندڤێتتێ به‌ به‌شداریی ده‌یان که‌س هه‌ر به‌رده‌وام بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista