دوو گه‌شتیاری سویدی خنکان

دوو سویدی له‌ هه‌رێمی گه‌شتیاریی هالۆنگ له‌ ڤیه‌تنام خنکان. ئه‌م دوو که‌سه‌ له‌ گه‌مێیه‌کدا بوون که‌ ئه‌م به‌یانییه‌ وه‌رگه‌ڕا و نوقم بوو. گه‌مییه‌که‌ 20 که‌سی هه‌ڵگرتبوو و هێشتا چه‌ند که‌سێکیان بێسه‌روشوێنن. سویدییه‌کان ته‌نیا دوو که‌س بوون و ئه‌وانی دی خه‌ڵکی ئه‌مریکا، ئوسترالیا، فه‌رانسه‌، ئیتالیا و سویس بوون.