په‌رله‌مانتارانی سوید ڕووداوه‌کانی سلێمانی مه‌حکووم ده‌که‌ن

ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ سویدی و به‌ڕه‌گه‌ز کورد هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پارتی چه‌پ لارش ئۆلی ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی 17 ئه‌م مانگه‌ی سلێمانی  مه‌حکووم ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌کدا هاتووه‌ که‌ دوێنێ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی کراوه‌. له‌ به‌یاننامه‌که‌دا داوای به‌ سزا گه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کرێت که‌ ده‌ستڕێژیان له‌ خۆپیشانده‌ران کردووه‌ و داوا ده‌که‌ن گیانی خۆپیشانده‌ران پارێزراو بێت. 

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زاییه‌کان له‌ سویده‌وه‌ دوێنێ نزیکه‌ی 300 که‌سێک له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ گۆڕه‌پانی سێرگه‌ل له‌ ناوه‌ڕاستی ستۆکهۆلم خۆپیشاندنایان کرد، قادر نادر یه‌کێک له‌سه‌رپه‌رشتیکارانی ئه‌و خۆپیشاندانانه ‌بوو،

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".