چه‌کفرۆشی زیادی کردووه‌

چه‌کفرۆشی له‌ جیهاندا به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌، ئه‌مه‌‌ ‌ ئامارێکی نوێ ده‌ری خستووه‌ که‌  ئینستیتیۆتی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پرسی ئاشتی له‌ ستۆکهۆلم ئه‌نجامی داوه‌.

به‌ پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی 2009 دا و له‌گه‌رمه‌ی قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌که‌دا ئاستی چه‌کفرۆشی له‌ جیهاندا  نزیکه‌ی 15 ملیارد دۆلار واتا له‌سه‌دا 8  به‌راورد به‌ ساڵی پێشووی زیاتر بووه‌. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چه‌کفرۆشیش ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌ پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کان ئاستی خه‌رجییه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".