تاوانکاره‌ ڕاکردووه‌کان ئاسانتر ده‌دۆزرێنه‌وه‌

کار و سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی پۆلیسی سه‌رانسه‌ری سوید بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکارانی ڕاکردوو له‌ یاسا سه‌رکه‌وتوو بووه‌، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ته‌نها له‌ ماوه‌ی یه‌ک مانگدا نیوه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی له‌ لیستی ناسراو به‌ (Ikaroslista)  به‌ ئینگلیزییه‌که‌ی (Most wanted) که‌ به‌ گومانی کوشتن، ده‌ستبڕینی گه‌وره‌ و ڕفاندن پۆلیس له‌دوویان ده‌گه‌ڕا ده‌ستگیر کراون

بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنپێی ئه‌و گومانلێکراو و تاوانکارانه‌ له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ به‌شێکی تایبه‌ت له‌ سێ پۆلیس پێکهێنراوه‌ و له‌ کۆی شانزه‌ ناوی داواکراو حه‌وتییان له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگدا ده‌ستگیر کراون. ئه‌و حه‌وت که‌سه‌ له‌ سوید، ئیسپانیا، ئیرلاندا، که‌نه‌دا و فینلاند ده‌ستگیرکراون.