بردنه‌‌سه‌ری شکایه‌ت له‌ بانکه‌کانی سوید، زۆر زه‌حمه‌ته‌

ژمارێکی گه‌لێ که‌م له‌وانه‌ی شکایه‌ت له‌ بانک و دامه‌زراوه‌کانی‌تری دارایی ده‌که‌ن له‌ لای کومیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سکاڵای کڕیاران (Allmäna Reklamationsnämnden)، بۆیان ده‌چێته‌ سه‌رێ. له‌و‌ 342 که‌سه‌ی ساڵی ڕابردوو شکایه‌تیان تۆمار کردوه‌، ته‌نیا 15 که‌س مافیان پێ درا. ڕۆژنامه‌ی به‌یانانی داگێنز نیهێتر وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ زمان فرێدریک کۆرلینگ پسپۆڕی مافه‌ مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه‌ ده‌نووسێ ئه‌وه‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا ئه‌رکی خودی کڕیارانه‌ که‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ڕووی داوه‌ بسه‌لمێنن. زۆر جار ده‌بێته‌ جوابه‌ جه‌نگێی دوو لایه‌ن و سیستێمه‌که‌ زۆر به‌ ئاشکرا سنووردار کراوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".