سوید له‌به‌رده‌م تاوانه‌ی ڕێسای زانیاری کۆکردنه‌وه‌دایه‌

گه‌ر تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سوید ڕێنماییه‌کانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا تایبه‌ت به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ئه‌له‌کترۆنی و ته‌له‌فۆنی هاوڵاتییان په‌سه‌ند نه‌کات ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا‌ 150 ملیۆن کرۆن تاوانه‌ بدات. ئه‌مه‌ وه‌زیری داد بیاتریس ئاسک ڕای گه‌یاندا و نیگه‌رانی خۆی ده‌ر‌ده‌بڕێت و به‌ گلییه‌وه‌ ده‌ڵێت سوید به‌هۆی دواخستنی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌وه‌ ده‌بێت به‌ ناهه‌ق ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ بدات له‌ کاتێکدا که‌ ده‌توانرێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ تاوانکاری به‌کار بهێنرێت.

به‌ پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنی و ئه‌له‌کترۆنییه‌کانی وه‌ک مه‌یل و ئس ئێم ئێسی هاوڵاتییان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵ ده‌گیرێت. ئه‌م پێشنیازه‌ تا ئێستا ڕه‌خنه‌ی له‌ زۆر لاوه‌ ناوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ ‌ پێشێلکردنی سه‌روه‌ری تاکه‌کسییه‌. چاوه‌ڕێش ده‌کرێت پارتی چه‌پ، ژینگه‌ و سڤارییه‌دیموکراته‌نا داوای دواخستنی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕێسایه‌ بۆ دوای ساڵێک بکه‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista