سیستێمی به‌رابه‌رکردنه‌وه‌ی نێو په‌رله‌مان ناهێڵرێت

بڕیاری نه‌هێشتنی سیستێمی به‌رابه‌رکردنه‌وه‌ (kvitteringssystemet) ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی سویددا ده‌درێت. ئه‌مه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ بڕیاری به‌رده‌وام بوون له‌ فرۆشتنی کۆمپانیا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا، که‌ پێشتر و به‌ پێی  سیستێمی به‌رابه‌رکردنه‌وه‌ ‌بۆ نموونه‌ له‌کاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر فرۆشتنی کۆمپانیایه‌کی ده‌وڵه‌تیدا هه‌موو به‌ره‌کانی په‌رله‌مان له‌ حوکوومه‌ت و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بوا له‌ ژماره‌ی ده‌نگده‌راندا به‌رابه‌ر بکرێنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ گه‌ر یه‌کێک له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌هۆی سه‌فه‌ر یاخود کۆبونه‌وه‌یه‌کی گرنگ ئاماده‌ نه‌بووا ئه‌وا له‌ به‌ره‌ی حوکوومه‌ت ده‌نگی که‌سێک ده‌سڕایه‌وه‌.

به‌ڵام له‌مڕۆوه‌ ئه‌و سیستێمه‌ نا هێڵرێت و ته‌نها نه‌خۆشی وه‌ک هۆکاری ئاماده‌نه‌بوون له‌ده‌نگدانه‌کانی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند ده‌کرێت. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر فرۆشتنی کۆمپانیاکانی وه‌ک تێلییه‌ سۆنێرا و پۆسته‌ن نورده‌ن ده‌دات.

پرسێکی تریش که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت پرسی په‌یڕه‌ویکردنی ڕێنماییه‌کانی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپایه‌ سه‌باره‌ت به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنی و ئه‌له‌کترۆنییه‌کانی هاوڵاتییان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista