ساب ئاوتۆمۆبایل له‌ چاوه‌ڕوانی کڕیاردایه‌

تا ئێستا گه‌وره‌ کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئوتومبێلی (SAAb Automobiles) له‌ (Trollhättan) کاره‌کانی وه‌ستاوه‌. تا پاره‌ی فرۆشتنی کارگه‌کانی نه‌گه‌نه‌ ده‌ستی ئه‌و کۆمپانیایه‌ ناتوانێت قه‌رزه‌کانی بداته‌وه‌ ئه‌و کارگه‌بچوکانی له‌ژێر ده‌ستیدا کار ده‌که‌ن. ساب ئاوتۆمۆبایل قه‌رزه‌کانی ئێستای که‌ 400 ملیۆن یورۆیه‌ ده‌توانێت بۆ 280 ملیۆن یورۆ که‌مبکاته‌وه‌ گه‌ر پرۆسه‌ی فرۆشتنی بینای کارگه‌کانی بگاته‌ ئه‌نجام به‌ڕای وه‌زیری کاروباری پیشه‌سازی مۆد ئولوفسۆن.

گه‌ر بهاتبا و حوکوومه‌ت ڕازیبا  بینای کارگه‌کانی ساب ئاوتۆمۆبایل به‌ گه‌وره‌ بازرگانی ڕوسی ڤلادیمیر ئانتۆنۆڤ بفرۆشرێت ئه‌وا هه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا قه‌رزه‌کانی له‌سه‌ر شان سووک ده‌بوون و کارگه‌کانی ساب ده‌که‌تنه‌وه‌ کار به‌ڵام بۆ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ حوکوومه‌ت مه‌رجی داناوه‌، ئه‌نتۆنۆڤ ده‌بێت گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ بدات که‌ ئه‌و کارگانه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ساب به‌کار بهێنرێن، دووه‌م بانکی سه‌رمایه‌گوزاری سه‌ر به‌ یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا ده‌بێت ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ په‌سه‌ند بکات و مامه‌ڵه‌ی پاره‌ش ده‌بێت له‌ ڕێی بانکێکه‌وه‌ بێت که‌ له‌ژێر کۆنترۆلی کڕیاره‌که‌ واتا ئانتۆنۆڤ دا نه‌بێت.  ئاخر تا ئێستا ڤلادیمیر ئانتۆنۆڤ و کۆمپانیاکه‌ی به‌ناوی (Convers) جێی پرسیاری سویده‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".