Foto: Fredrik Sandberg /Scanpix.

کاری تێکده‌ریی یارییه‌که‌ی نێوان سیریانسکا و ئایکۆی ڕاگرت

به‌ هۆی کاری تێکده‌ریی و هاویشتنی فیشه‌که‌شیته‌ یاری تۆپی پێی نێوان سیریانسکا و ئایکۆ دوێنێ له‌ سێۆده‌رتێلییه‌ دوای بیست ده‌قیقه‌ له‌ ده‌ستپێکردنی وه‌ستێنرا، یه‌کێک له‌و فیشه‌که‌ شێتانه‌ به‌ر یه‌کێک له‌ یاریده‌ده‌رانی دادوه‌ر که‌وت که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ برا و ناچار دادوه‌ر و یاریده‌ده‌ره‌کانی  گۆڕه‌پانی یارییه‌که‌یان جێ هێشت. ‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆی  دوێنێی (Radiosporten) له‌ ڕادیۆی سوید شایه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ بوو.

په‌خشی ڕاسته‌وخۆی دوێنێی (Radiosporten) له‌ ڕادیۆی سوید شایه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ بوو.

هۆکاری تێکچوونی ئه‌و یارییه‌ که‌ خولی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی سویدییه‌ به‌هۆی ده‌رکردنی یه‌کێک له‌ یاریزانه‌کانی ئایکۆه‌ بوو به‌ڵآم تا ئێستا ڕوون نییه‌ کێ ئه‌و فیشه‌که‌ شێتانه‌ فڕێ داوه‌ته‌وه‌ گۆره‌پانی یارییه‌که‌. 

وه‌زیری کاروباری فه‌رهه‌نگی و وه‌رزش لێنا ئاده‌لسۆن لیلییه‌روت ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌کیه‌تی تۆپی پێ ده‌گرێت که‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌ر له‌ ڕووداوی ئاوها بگرن و یه‌کیه‌تی تۆپی پێش له‌به‌رامبه‌ردا ڕه‌خنه‌ له‌ حوکوومه‌ت ده‌گرن که‌ یاسای توندیان بۆ سزادانی که‌سانی تێکده‌ر  (huliganer) دانه‌ڕشتووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".