foto: scanpix

بانگه‌شه‌ی پۆسک دژ به‌ سیستێمی بیمه‌ی نه‌خۆشی خۆپیشاندانیان ساز دا

دژ به ڕێساکانی بیمه‌ی نه‌خۆشی و نه‌خۆشنووسی هه‌روه‌ها سیستێمی بیمه‌ی نه‌خۆشی به‌گشتی دوێنێ گروپی ناسراو به‌ (Påskuppropet) له‌ نزیکه‌ی سی شوێنی گشتی سویدا خۆپیشاندانیان سازدا. به‌ هه‌زاره‌ها له‌ ناڕه‌زایان، چه‌ندین ڕێکخراو و سه‌ندیکا به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌یان کرد. له‌نێوانیاندا چه‌ندین قه‌شه‌ تێیدا به‌شداربوون.

بانگه‌شه‌ی پۆسک به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی مه‌سیحیی له‌ سوید (Sveriges kristna rådet) ده‌ستی پێ کرد که‌ نامه‌یه‌کیان بۆ حکوومه‌تی سوید ناردووه‌ و تێیدا ڕه‌خنه‌ له‌ ڕێساکانی سیستێمی بیمه‌ی نه‌خۆشی ده‌گرن که‌ بۆ نموونه‌ هاوڵاتیان له‌ مافی بیمه‌ بێ به‌ش ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".