wêne: Ulla Öhman

شکایه‌ت له‌به‌ر ده‌سدرێژیی جینسی بۆ سه‌ر منداڵان زیاتر بووه‌

هه‌فته‌ی ڕابردوو ناوه‌ندی بریس که‌ بۆ مافی منداڵان له‌ کۆمه‌ڵگادا خه‌بات ده‌کا، دوو هێنده‌ی هه‌فته‌ی هاوچه‌شنی له ساڵی پاردا، ته‌له‌فۆنی بۆ کرا له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌سدرێژیی جینسیان کراوه‌ته‌ سه‌ر. ئه‌م زێده‌بوونه‌ باسه‌که‌ی ناو کتێبی وه‌رزشوان پاتریک خوێبه‌ریمان دێنێته‌وه‌ بیر که‌ له‌ کتێبه‌که‌یدا چیرۆکی سه‌رده‌می منداڵیی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ ده‌سدرێژیی کرابووه‌ سه‌ر. ڕاپۆرتی ناوه‌ندی بریسیش ڕێک هه‌ر پێوه‌ندی به‌م کتێبه‌ی هێناوه‌ته‌ گۆڕێ و ده‌ڵێ‌ له‌ ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌دا سێ هێنده‌ی هه‌مان ڕۆژی ساڵی ڕابردوو،‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ کراوه‌ که‌ تێیدا به‌سه‌رهاتی هاوچه‌شنیان گێڕاوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژانی دواتریشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌رده‌وام بووه‌ و ڕێژه‌یه‌کی نائاسایی، به‌ ته‌له‌فۆن داوای یارمه‌تییان کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".